لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٣، فاستلینک وەک یەکەم کۆمپانیای 4G LTE لە عێراقدا هاتە ناو بازاڕی پەیوەندی و داتاکانی کوردستان؛ و یەکێکە لە کۆمپانیا زۆر کەمەکانی 4G LTE لە جیهاندا کۆمپانیایەکی تایبەت کە خاوەندارێتی هاوبەشە نیشتمانییەکان دەکات، بە ئامانجی شۆڕشکردن لە پیشەسازی پەیوەندییەکان و خزمەتگوزارییەکانی داتا لە کوردستان بە ناساندنی خزمەتگوزارییە پێشکەوتووەکانی داتاکانی 4G LTE . ئامانجی سەرەکی فاستلینک ئەوەیە کە ببێتە پێشەنگی دابینکەری داتا لە کوردستان لە ڕێگەی سیاسەتێکی دووربینی وەبەرهێنان لە وەرگرتنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پێشکەوتوو بۆ کڕیاران.
بۆچی فاستلینک؟.
لەگەڵ فاستلینک چێژ لە بەرزترین خێرایی و ئینتەرنێت وەردەگریت لەکاتی ڕۆشتندا کە لەلایەن نوێترین تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی 4G LTE دابینکراوە. لەگەڵ فاستلینک؛ دەتوانیت هەریەکێک لە پلانەکانمان هەڵبژێریت هەرکاتێک پێویستت پێی بوو، دەتوانیت ئەو خزمەتگوزارییە بەپێی پێویستیەکانت دابنێیت، و دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بەشداریکردنەکەت نوێ بکەیتەوە. بە واتایەکی تر لەگەڵ ئێمە؛ بڕیارەکە هی تۆیە. بە ڕاوتەری وای فای پۆرتەبڵمان MiFi، هەمیشە لە هەر کاتێکدا لە هەر شوێنێک پەیوەندیت پێوە دەکرێت. لە هەر شوێنێک بیت تۆڕەکەمان دەگاتە دەستت و دڵنیا دەبێتەوە کە بەردەوام پەیوەندیت هەیە
پرسیارت هەیە؟ بۆ هاوکاری پەیوەندی بە بریکارەکانمانەوە بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی 066121. ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان!